ناوهڕۆك
فهیسبووك چییه؟
فهیسبووك ماڵپهڕێكی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانه، كه بهكارهێنهرهكانی دهتوانن وێنه پۆست بكهن، بهستهر بڵاو بكهنهوه و كۆمێنت بكهن. هەروهها تایبهتمهندی تری ههیه وهك چاتی ڕاستهوخۆ و سهیركردنی كورتهڤیدیۆ.
دهكرێت وا له بڵاوكراوهكانت بكەیت كە گشت كەس بیبینێت، یاخوود كۆمەڵێك كەس كە خۆت دیاری دەكەیت، یان تایبەت بێت بە یەك كەس.
فەیسبووك چۆن دەستی پێكرد؟
فەیسبووك (لە كانوونی دووەمی 2004)دا وەك تۆڕێكی كۆمەڵایەتی سەر بە قوتابخانەكان لە زانكۆی هارڤارد لەلایەن (مارك زوكەربێرگ و ئێدوارد ساڤێرین)، كە هەردووكیان خوێندكاری یەك زانكۆ بوون. لە ساڵی 2006 فەیسبووك بەڕووی جیهاندا كرایەوە و هەمووكەس دەیتوانی بەكاری بهێنێت بەمەرجێك تەمەنی لە 13 ساڵ گەورەتربێت. بەمشێوەیە فەیسبووك پەرەی سەند و پێش وێبسایتی (MySpace)ی دایەوە كە لەو كاتەدا بەناوبانگترین تۆڕی كۆمەڵایەتی بوو. سەركەوتنی فەیسبووك لەوەدابوو كە توانی سەرنجی كەسانی ئاسایی ڕابكێشێت و هەروەها سوودێكی زۆری بە بازرگانەكان گەیاند.
بۆچی بەكارهێنەران فەیسبووكیان خۆشدەوێت؟
بەكارهێنانی فەیسبووك زۆر ئاسانە، گەر كەسێك شارەزایی نەبێت لە تەكنەلۆژیادا ئەوا زۆربە ئاسانی فێری دەبێت و دتوانێت وێنە و زانیاری بڵاوبكاتەوە. هەرچەندە سەرەتا فەیسبووك بە مەبەستی نزیككردنەوەی كەسوكار و هاوڕێ دوورەكان بوو، بەڵام لە ماوەیەكی كورتدا كۆمپانیا بازرگانیەكان هاتنە ناو فەیسبووكەوە و توانیان سوودی لێوەربگرن بۆ سەرنجڕاكێشان و دۆزینەوەی كڕیارەكانیان.
فەیسبووك ناردن و بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامەی زۆر ئاسان كردووە، كە بەكارهێنەرەكانی ڕۆژانە سەردانی دەكەن و سوودی لێوە دەبینن، جیا لە وێبسایتەكانی تر فەیسبووك رێگە بە بڵاوكردنەوەی گرتەی نەشیاو نادات، هەروەها هەر شتێك نەشیاو بڵاو بكرێتەوە لە سایتەكە فەیسبووك هەڵدەستێت بە سڕینەوەی بابەتەكە و قەدەغەكردنی بەكارهێنەرەكە لە سایتەكە.
هەروەها فەیسبووك تایبەتمەندی زۆری داناوە بۆ بەكارهێنەرەكانی بەمەبەستی پاراستی زانیارییەكانیان لە كەسانی نەناسراو.
تایبەتمەندییەكانی فەیسبووك
لێرەدا باسی چەند خاڵێك دەكەین كە وادەكات فەیسبووك مانگانە 2 ملیار بەكارهێنەری هەبێت.
- فەیسبووك تایبەتمەندی لیستی هاوڕێیەتی هەیە كە دەتوانیت وا لە بڵاوكراوەكانت بكەیت بێجگە لە هاوڕێكانت هیچكەسی تر نەتوانێت بیانبینێت.
- قەیسبووك ڕێگەت پێدەدات كە وێنە بڵاوبكەیتەوە و ئەلبوومی وێنە درووست بكەیت، هەروەها لەگەڵ هاوڕێكانت بڵاوی بكەیتەوە.
- فەیسبووك پشتگیری چاتی ڕاستەوخۆ دەدات، هەروەها دەتوانیت لە سەر وێنە و پۆستەكانی هاوڕێكەت كۆمێنت بكەیت.
- فەیسبووك پشتگیری پەڕە (page) دەكات كە دەتوانیت تێیدا بابەتی بەسوود و هەمەڕەنگ بڵاو بكەیتەوە.
- فەیسبووك ئاسانكاری دەكات بۆ ئەو كەسانەی كە كاری بازرگانی دەكەن لە ڕیگەی دۆزینەوەی كڕیاری گونجاوەوە.
- دەتوانیت پەخشی ڕاستەوخۆ بكەیت لەڕێگەی بەكارهێنانی (Facebook Live).